سنووری بانە؛ کۆڵبەرێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

11:01 - 21 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حامید ئەمین‌پوور"، تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ماسیەر" سەر بە سەقز، لە ئەنجامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە گیانی لەدەست داوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کوردپا ڕایگەیاندووە: "حامید ئەمین‌پوور بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، تووشی خوێنڕێژیی قووڵ ببوو و تەرمی ناوبراو بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ دۆزراوەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە".

حامید ئەمین‌پوور، خێزاندار و خاوەن شەش منداڵە.