سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

12:00 - 10 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "واحید ئەمین‌زادە"، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو دراوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی.

واحید ئەمین‌زادە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان حەق‌مورادی"، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "شێخە کوێرە" و دانیشتووی گەڕەکی "نۆبەهار"ی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "سیروان"، خەڵکی گوندی "تەخان" سەر بە مەریوان، بە توندی بریندار بووە.