سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست داوە و چەندین کۆڵبەری دیکە بریندار بوونە

11:27 - 5 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون ساڵحی"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە گیانی لەدەست داوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.

ئەو سەرچاە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "کۆڵبەرانی بریندار لەم ڕووداوەدا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراون".

ئەو سەرچاو ئەوەشی خستە ڕوو کە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت کوشتنی کۆڵبەران، لەبەردەم نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کۆبوونەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی فەرەیدوون ساڵحی، ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.