"سلێمان گوڵی" بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

10:35 - 13 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" کوڕی "محەممەدسەلیم"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا قۆناغی کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ‌بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گوندی "عەلیاوای یاپەڵ" و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.