سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد و هەڵوێستی هاوپەیمانیەتیی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزای لە سێدارەدان + وتووێژ

14:52 - 11 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا بۆ زیاتر ناساندنی رێکخراوی هاوپەیمانەتیی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزای لە سێدارەدان و هەڵوێستی ئەو رێکخراوەیە سەبارەت بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لەئێران لەگەڵ مافپەروەر \"شوان سابیر گەردی\" رێکخەری گشتیی هاوپەیمانی کوردستان دیمانەیەکی پێکهێناوە.

هاوپەیمانیەتیی کوردستان بۆ هەموار کردن و نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان لە ئێراق و سەرجەم وڵاتانی جیهان کار دەکات.


کوردپا: كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێک له‌و وڵاتانه‌یه‌كه‌زۆرجار وه‌ک وڵاتانی پێشڕه‌و له‌جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌ناسرێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا ژماره‌یه‌ک له‌لاوان و چالاكانی كورد له‌سێدره‌دران، ئێوه‌هه‌ڵوێستتان به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه‌چییه‌؟
\"16503.jpg\"
شوان سابیر گەردی: بەداخەوە ئێران هەردەم لە لیستی ئەو وڵاتانەدا بووە كە بە رێژەیەكی ترسناک سزای لە سێدارەدان بەكار دەهێنێت و جێبەجێشی دەكات و لە هەمووی ترسناكتریش ئەوەیە جێبەجێ كردنی سزای لە سێدارەدان بە شێوەیەكی ئاشكرا لە شەقامەكان و لەبەر چاوی خەڵک جێبەجێ دەكات و ئەوەی زۆر ترسناكیشە ئەوەیە لە گرتە ڤیدیۆییەكانی بڵاوكراوە لە یوتیوب دەبینین ژمارەیەكی زۆر لە منداڵ ئامادەی كردارەكە دەبێت و مەرگێكی پڕ لە ئازار بە چاوەكانی خۆی دەبینێ.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە زۆربەی راپۆرتەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئێران و راپۆرتەكانی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان باس لە نەبوونی كەمترین گرنتیەكانی دادگایی كردنی دادپەروەرانە لە دادگاكانی ئێران وەدی ناكرێت، و زۆر بەی دادگایی كردنەكان بە (سیناریۆیەكی صوەری دادگایی كردن ) ئەزانن ، چونكە دوو حاڵەتی زۆر زەق لە رێژەیەكی گەورە لە سێدارەدراوان بە هۆی بیر و بۆچوونی سیاسییە و زۆربەشیان كوردن.

ئێمە وەک هاوپەیمانیی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی سزای لە سێدارەدان لە هەرێمی كوردستان، دەنگمان دەخەینە پاڵ هەموو ئەو دەنگانەی داوا لە ئێران دەكات ئەم سزایە بوەستێنی، چونكە لە رووی پراتیكییەوە رەنگە ئێران بە نمونەیەكی زۆر زیندوو بێهندرێتەوە بۆ بێواری و بێ سوودی سزای لە سێدارەدان ، بۆ نمونە لە سەردەمی شای ئێران ماددەی هۆشبەر بەكارهێنان یەكێک بوو لەو تاوانانەی كە سزاكەی لە سێدارەدان بوو و ئەو كاتە (وەک هەندێ چالاكوان باسیان كردووە بۆمان كە بە رەچەڵەک ئێرانین) وتیان نزیكەی هەشت ملیۆن ئالوودەی ماددە هۆشبەرەكان هەبووە لە ئێران لەگەل هەبوونی سزاكە، كاتێ شای ئێران سزاكەی وەستاندووە و بەرنامەیەكی تۆكمەی هۆشیاری جارداوە بۆ زیانەكانی ئالوودە بوون و هەروەها بەرنامەیەكی تۆكمەی چارەسەری دەست پێ كردووە، پاش چەند ساڵێک ژمارەی ئالودە بووان كەم بۆتەوە بۆ كەمتر لە ٤٠٠ هەزار كەس، پاش ئەوەی شاە لەسەر حوكم لابرا و سزای مەرگ دووبارە كاری پێكرایەوە ، ژمارەی ئالودە بووان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٢ ملیۆن ئالوودە لەگەڵ گەڕانەوەی سزای مەرگیش، و رۆژ لە رۆژ رێژەی دەنگی ناڕەزای لە بەرامبەر سیستەمی حوكم لە هەڵكشاندایە، كەواتە ئەم سزایە هیچ سوودێكی نەبووە تا ئێران ئەوەندە خۆی پێوە بگرێت.

کوردپا: ئایا هاوپه‌یمانیەتیی كوردستان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌به‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌و راگه‌یاندراوی فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی به‌كۆماری ئیسلامی ئێران بگه‌یه‌نێت؟

شوان سابیر گەردی: بەڵێ‌ئێمە وەک هاوپەیمانیی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی سزای لە سێدارەدان بەیاننامەیەكمان ئامادە كردووە و لەم رۆژانە دەینێرین بۆ كونسلی ئێران لە كوردستان و تیایدا نارەزایەییی خۆمان لە هەمبەر ئەو سزایە و جێبەجێ كردنی لە ئێران دەردەبڕین و داوا دەكەین ئەو سزایە لاببردرێت لە یاساكانی سزادان لە ئێران.

کوردپا: ئێوه‌له‌هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، ئایا رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌جێبه‌جێكردنی سزاكانی له‌سێداره‌دان له‌ئێران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌؟

شوان سابیر گەردی: بەڵێ، وێنەی ئەو بەیاننامەمان بۆ رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی ئەمنستی ئینەرناسیونال و مەكتەبی مافەكانی مرۆڤ لە جنیڤ و راگەیاندنیش دەنێرین.
کوردپا: وه‌ک هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان ته‌نیا به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌و راگه‌یەندراو هه‌ڵوێستتان له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دان له‌ئێران ده‌بێت، یان شێوازی دیكه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنتان ده‌بێت؟

شوان سابیر گەردی: خۆتان دەزانن ئەو ئامرازانەی لەبەر دەستی ئێمەی چالاكواناندایە سنووردارە، ئێمە دەتوانین لە رێگەی بەیاننامە و ووروژاندنی رای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار دروست بكەین لەسەر ئێران و لەسەر هەموو ئەو ووڵاتانەی كە سزای مەرگ جێبەجێ دەكەن، بۆ زانیاری بەڕێزتان عێراقیش یەكێكە لە ووڵاتە هەرە هەرە خراپەكان لەم دۆسێیە و بە پێی ئامارەكانی ساڵی ٢٠١٢ عێراق لە ریزبەندی ( دە یەكەمەكان ) بووە بۆ سزای مەرگ و لە ریز بەندی یەكەم بووە لە ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا لە ژمارەی لە سێدارەدراواندا .
بۆیە ئێمە دیسانەوە ئەڵێن هاوپەیمانی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی سزای لە سێدارەدان دەتوانێ لە رێگەی فشاری نێودەوڵەتییەوە فشار بخاتە سەر ووڵاتی ئێران.

کوردپا: ئایا حکوومەتی ئیسلامیی ئێران وه‌ک یه‌كێک له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین سزای له‌سێداره‌دانی تێدا جیًبه‌جێ‌ده‌كرێت، له‌رووی مافی مرۆڤه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و سزایه‌یان هه‌ڵگرتووه‌چۆن به‌راورد ده‌كرێت؟

شوان سابیر گەردی: بۆ زانین ریزبەندی یەكەم بۆ سزای مەرگ وڵاتی چین بووە زۆر لە مێژە، ئێرانیش بە یەكێک لەو وڵاتانە ئاماژەی بۆ دەكرێت كە بەردەوام لە ( عشر الاوائل = ١٠ وڵاتی یەکەم)دا بووە، ئیتر ئێران نەک هەر بۆ ئەم مەلەفە، بەڵكوو بۆ چەندین پرسی دیکە بە وڵاتێكی زۆر خراپ سەیر دەكرێت، بۆ مافە و ئازادییەكان، بۆ دادگایی كردنی دادپەروەرانە، بۆ ئەمن و ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ دۆسیەی پیتاندنی یۆرانیۆم و چەكی ئەتۆمی و زۆر بابەتی تریش.