سایین‌قەڵا؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:57 - 15 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید وەلی‌زادە"، کوڕی شەریف، خەڵکی گوندی "حەسەنلوو" و دانیشتووی سایین‌قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

ئومید وەلی‌زادە، خوێندکاری بواری "ئیلاهییاتـ"ـە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.