ساڵانە 600 تون مادەی سڕكەر لە ئێران بەكار دەهێنرێ
20:06 - 25 رێبەندان 2711
كوردپا: لە وڵاتی ئێران ساڵانە 600 تون مادەی سڕكەر بەكار دەهێنرێ و نزیك بە 900 تونیش لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە زەوت دەكرێ.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، قوتابیانی دواناوەندیی كوڕانە زۆرترین رێژەی بەكار هێنەرانی مادە سڕكەرەكان پێك دێنێن.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وڵاتی ئێران زۆرترین رێژی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەری لە ئاستی جیهاندا هەیە.
ناوەندی پێشگری لە ئیعتیاد رایگەیاندووە، نزیك بە لەسەدا 70ی بەكارهێنەرانی مادەی سڕكەر لە شاری تاران تەمەنیان لەژێر20 ساڵ دایە.
وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان هەتا ئێستاش ئەو تەمەنەی بە فەرمیی نەناسیوە و بە بەردەوامی رایگەیاندووە كە تووشبوانی بە مادە سڕكەرەكان لەنێو قوتابیاندا زۆر كەمە.