سابیر کەمانی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

17:20 - 27 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، سابیر کەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە تەمەن ٢٩ ساڵە، مانگی خەرمانانی ٩٨، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا کە دواتر ئەو حوکمە بە "تسلیم بە رای"، بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان کەم کرابووەوە.

حوکمی زیندانیی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ماوەیەک لەمەوبەر، بەپێی گەڵالەی کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری، بۆ ١ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرایەوە.

سابیر کەمانی، پاش تێپەڕاندنی ٢١ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی، بەپێی بەخشنامەیەکی نوێ، زووتر لە کاتی خۆیدا و پێش لە تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

بەپێی ئەو بەخشنامەیە، ئەو زیندانییانە کە کەمتر لە ١ ساڵ و ٦ مانگ لە ماوەی زیندانیبوونیاندا ماوەتەوە، ئازاد دەکرێن.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٩٨، سابیر کەمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.