زیندانییەكی سیاسیی كورد لە ژێر زەخت و گوشار دایە
14:33 - 1 پووشپەڕ 2712
كوردپا: رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی رەجایی شار خراوەتە ژێر زەخت و گوشاری لێپرسراوانەوە.
ماڵپەڕی \"ندای سبز\" بڵاوی كردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە سەرەڕای ئەوەی لە هەر چەشنە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەری كراوە، لەلایەن هێزەكانی ناو زیندانیشەوە كەوتۆتە بەر لێدان و كوتان.
رەزا شەریفی بۆكانی لە سەر سكاڵەی لێپرسراوانی ناو زیندانی رەجایی شاری كەرەجەوە جارێكی تر بانگهێشتی دادگا كراوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، بە حوكمی ئەوەی رەزا پێوەندیی لەگەڵ دەرەوەی زیندان هەبووە مەلاقاتی تەلەفوونیشی لێ قەدەغە كراوە.
دوابەدوای ئەوەی كە ماوەی 2 مانگ لەمەوبەر ئەو زیندانیە سیاسییە لە ناو زیندانەوە بە تەلەفوونی پێوەندیی بە ئەحمەد شەهید رێپورتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەرنامەی دەنگی ئەمریكادا گرت، زەخت و گوشارەكان بۆ سەر رەزا رووی لە زیاد بوون كرد.
رەزا شەریفی بۆكانی سەرجەم بە 7 ساڵ و شەش مانگ زیندان حوكم دراوە.