زیندانییەكی سیاسیی شاری سەڵماس بە ئیعدام مەحكووم كرا
12:58 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری سەڵماس دوای 5 مانگ دەستبەسەر كردن، لەلایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە.
رەزا ئیسماعیلی كوڕی تەوفیق تەمەن 34 ساڵ و خەڵكی ئاوایی \"دریك\"ی سەر بە شاری سەڵماس لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری \"خۆی\"ـەوە بە ئیعدام مەحكووم كراوە.
تاوانی ئەو هاووڵاتییە \"محاربە\" و هاوكاری لەگەڵ حێزبێكی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی تاران راگەیەنراوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، رەزا ئیسماعیلی پێنج مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سەڵماسەوە دەستبەسەر كرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دوای راگیرانی بۆ ماوەیەكی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەڵماس رەوانەی زیندانی گشتیی ئەو شارە كراوە.
شەپۆلی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ چالاكانی سیاسیی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن دەزگای قەزاییی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە و بەبەرە رووی لە زیاد بوون دەكات.
زانیار و لوقمان مورادی دوو زیندانیی سیاسیی دیكەی كورد كە بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی مەریوان لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئیعدام مەحكووم كراون، ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن دادگای باڵاوی وڵاتەوە حوكمەكانیان تەئید كرا و ئێستا لە مەرتسیی جێبەجێ كردن دایە.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردووشدا دوو زیندانیی سیاسیی دیكەی خەڵكی شاری مەهاباد بەناوەكانی: حەبیبوڵڵا و عەلی ئەفشاری لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئیعدام مەحكووم كراون.