زیندانییەکی سەردەشتی لە سێدارە ڕزگاری بوو

11:09 - 28 سەرماوەز 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، زیندانییەک بە تاوانی "کوشتن" بە  ناوی "وەستا محەممەد" خەڵکی گوندی "ڕزگە"ی شاری سەردەشت، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەو زیندانییە ساڵی ٩١ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی "ئیسماعیل عەلی‌پوور" خەڵکی گوندی "دۆڵەکانـ"ـی شاری سەردەشتی، کوشتبوو.

دۆسیەی وەستا محەممەد پاش تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی و پاش پشتڕاست کردنەوەی لە دیوانی باڵای وڵات، بۆ جێبەجێکردنی حوکمە ئێعدامەکەی، ڕەوانەی دادگای شاری سەردەشت کرابووه.