زیندانییەکی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

15:42 - 5 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: بۆ چارەسەر کردنی زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی شاری \"مسجد سلیمان\" سەر بە پارێزگای ئەهواز لە دەرەوەی زیندان، دژایەتی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەستێوەردانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، \"چەنگیز قەدەم خێر\"، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی شاری \"مسجد سلیمان\" سەر بە پارێزگای ئەهواز، ئەو زیندانییە سیاسییەی لە چارەسەر کردنی پزیشکی بێبەری کردووە.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە بە نیشانەی دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتللاعات لە ڕەوانەکردنی ناوبراو بۆ مورەخەسیی دەرمانی و نالەباربوونی بارودۆخی تەندروستی، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ دەستی داوتە مانگرتن لە خواردن.

سەرەڕای پێداگریی پزیشکەکانی زیندان لە سەر ئەنجام دانی نەشتەگەری ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە دەروەی زیندان، وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ مورەخەسیی دەرمانی ناوبروە دژایەتی دەکات.

چەنگیز قەدەم خێر لە بەندی تووشبوون بە ماددەی سڕکەر و لە باوردۆخێکی نالەباری بێهداشتی زیندانی شاری مزگەوت سلێمان ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندی\"پاک\" پێشگیری دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە نالەبار بوونی بارودۆخی جەستەیی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە کرد.

چەنگیز قەدەم خێر خەڵكی كامیارانە و مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە دەورووبەری شاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە لە لایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی \" هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی كوردیدا\" بە ٤٠ ساڵ زیندان حوكم دراوە.