زیندانییەک لە زیندانی ئیلام لە سێدارە درا

11:15 - 27 بانەمەڕ 2721

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "جەماڵ محەممەدی"، بە تۆمەتی "قەتڵ"، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کراوە.

هێرانا ڕایگەیاندووە: "ئەو زیندانییە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە سێدارە دراوە و ناوبراو نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی تێپەڕاندنی سەربازیی ئیجباریدا، لە یەکێک لە پادگانەکانی ئیلام لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ بەرپرسەکەی خۆی، ناوبراوی کوشتبوو".

دەرەنجام ئەو زیندانییە، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە تۆمەتی "قەتڵ" بە قیساس مەحکووم کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە سێدارەدانی جەماڵ محەممەدی، لەلایەن میدیاکانی نێوخۆی ئێران و یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیندراوە.