زیندانییەک لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا

11:56 - 9 پووشپەڕ 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "محەممەدتاهیر سلێمانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا.

ئەو زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٨ی پووشپەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بنەماڵەی ناوبراو بۆ دوایین چاوپێکەوتن بانگهێشتی زیندانی مەهاباد کرابوون.

محەممەدتاهیر سلێمانی، ٣ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "تاوانی ماددە سڕکەرەکان" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.