زیندانییەک لە زیندانی بۆکان گیانی لەدەست دا

23:08 - 12 جۆزەردان 2721

ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، زینداییەک بە ناوی "ناسر کەریمی"، کوڕی قادر و خەڵکی گوندی "نۆبار" سەر بە بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەران، بە تۆمەتی "تاوانی ماڵی"، لەلایەن ئیدارەی ئاگایی بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی بۆکان، بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە و بەرپرسانی زیندان بەبێ گوێدان بە بارودۆخی گشتیی ناوبراو، لە ناردنی ناسر کەریمی بۆ بێهداری و نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، خۆیان بواردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "بەرپرسانی زیندان هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییەیان بۆ ڕاوەستانی دڵ گەڕاندووەتەوە و تەرمی ناوبراو بۆ پشکنینی لەش (کالبد شکافی) ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ کراوە ".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.