زیندانییەک بە تۆمەتی کوشتن لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا

12:06 - 27 سەرماوەز 2720

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، زیندانییەک بە ناوی ''محەممەد مورادی'' خەڵکی شاری سەقز، لە زیندانی ئەو شارە ئێعدام کرا.

ئەو زیندانییە تۆمەتەکەی "قەتڵ" بووە.

جەنازەی ئەو زیندانییە، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ئەسپەردەی خاک کراوە.

ئەو زیندانییە ٥ ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕ و دمەقاڵێ لە گەڕەکی ٣٢ مێتریی سەقز، هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی ''عەلی ئەکبەرزاهیدی'' کوشتبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنی، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە قیساس مەحکووم کرابوو و لەو ماوەیەدا، لە زیندانی سەقزدا بووە.