زیندانییەک بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە پێویستیی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە

12:10 - 23 سەرماوەز 2720

زیندانییەک بە تاوانی "قەتڵ" بە ناوی "مەهدی مستەفازادە بردیانی" کوڕی "مەدەنی" خەڵکی گوندی "مەڕنە"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بۆ ڕزگاربوون لە ئێعدام، پێویستیی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.

ئەو زیندانییە چەند ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵێدا، هاووڵاتییەکی کوشتووە و بە نێونجی‌کردنی ڕدێن سپییەکان، بنەماڵەی کوژراوەکە بە وەرگرتنی ٥٠٠ میلیۆن تمەن دیە، ئامادەی پێدانی ڕەزایەت و لێخۆشبوون لە هاووڵاتییە کوردە دەکەن.

هەتا ئێستا نزیک ١٦٦ میلیۆن  لە ٥٠٠ میلیۆن پارەی دیەکە کۆ کراوەتەوە و نزیکەی ٣٣٤ میلیۆن تمەنی دیکە پێویستە هەتا بنەماڵەی کوژراوەکە لە خوێنی کوڕەکەیان خۆش بن.