٦ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە رەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران

13:06 - 13 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ٦ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، لە کاتیکدا لە نێو قەفەس‌دا بۆ دوایین جار چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بووە، حوکمی لەسێدارەدانەکەیان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی رەشەمە، ٦ زیندانیی مەزهەبیی کورد کە رۆژی رابردوو گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسییی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دادستانی گشتی و بەرپرسی رێکخراوی زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دران.

حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی، جهانگیر دێهقانی، کەماڵ مەلایی، هادی حوسێنی و سەدیق محەمەدی، ئەو ٦ زیندانییە مەزهەبییە کوردەی خەڵكی ناوچەی ژاوەرۆی سنە و جوانڕۆ بوون، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج حوکمی لەسێدارەدانەکەیان بەڕێوە چووە.

ئەو ٦ زیندانییە کوردە، رۆژی رابردوو پاش هێرشی گاردی تایبەتیی زیندان بۆ سەر بەندەکەیان، گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی نێو زیندان و سەرئەنجام پاش ٦ ساڵ دەستبەسەری و راگیران لە زیندان، لەسێدارە دران.

\"25113.jpg\"
حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی، جهانگیر دێهقانی، کەماڵ مەلایی، هادی حوسێنی و سەدیق محەمەدی ئەو ٦ زیندانییە مەزهەبییە کوردە کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج حوکمی لەسێدارەدانەکەیان بەڕێوە چووە
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حامید ئەحمەدی، لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو، بە شێوەی دوور بەدوور و لە کاتێکدا ئەو ٦ کەسە لە نێو قەفەسدا بوون و دەستبەند و پاوەنیان پێوە بوو، چاومان پێیان کەوت.

هەروەها گوتیشی: شەوی رابردوو لە بەردەم زیندانی رەجایی شاری کەرەج بووین و هەنووکە لە بەهەشتی سەکینەی شاری کەرەج، چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تەرمەکانین.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو ئیتلاعاتی سنە هاتە بەر درگای ماڵەوەو پێی راگەیاندین کە بچن بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج و دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەنجام بدەن.

رێکەوتی ٧ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویش، ٦ زیندانی مەزهەبیی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی هوشیار محەمەدی، بەهرام ئەحمەدی، کەیوان زەند کەریمی، ئەسغەر رەحیمی، محەمەد زاهیر بەهمەنی و بێهنام رەحیمی، بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

هەنووکە ٧٧ زیندانیی مەزهەبیی دیکە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە دەستبەسەریدان، کە نزیک بە ٢٥ کەس لەو گیراوانە، بە تۆمەتی \"محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە.

\"25115.jpg\"

\"25116.jpg\"

\"25117.jpg\"

\"25118.jpg\"

\"25119.jpg\"