زیندانی ورمێ؛ ڕەحمان خان‌ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:54 - 13 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزرەدان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان خان‌ئەحمەدی"، خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، ڕەحمان خان‌ئەحمەدی پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ڕەحمان خان‌ئەحمەدی، "هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان"، ڕاگەیەندراوە.