زیندانی ورمێ؛ موزەفەر حەکیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:55 - 9 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی موزەفەر حەکیمی، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.