زیندانی ورمێ؛ شەش زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

17:26 - 14 خاکەلێوه 2721

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی خاکەلێوە، شەش زیندانی بە ناوەکانی "سادق مەحی، میرسوڵتان ئەمیری، محەممەد مەحموودی، ئیبراهیم نەسیرخا، مستەفا نەسیرخا و ئەحەد حەبیبوەند"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کران.

ئەو شەش زیندانییە، پێشتر بە تۆمەتی "ماددە سڕکەر"، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.

بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە بنەماڵەی ئەو شەش زیندانییەی ڕاگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی ناوبراوان، سەرلەبەیانیی سبەی جێبەجێ دەکرێت.