زیندانی ورمێ؛ سێ زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

17:33 - 10 گەلاوێژ 2721

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، سێ زیندانی بە ناوەکانی "سێپێهر عەبباس‌نژاد"، "ئەسکەندەر زارع" و"حەمزە ڕەزایی"، لە خەوتنگەی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

ئەو سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "تاوانی ماددە سڕکەرەکان" لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کراون.