زیندانی نەغەدە؛ ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:33 - 12 جۆزەردان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد"، کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.

ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرا و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

 ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی "عەبدوڵڵانژاد"یان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.