زیندانی نەغەدە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:01 - 14 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەختیار توورباڵاگیر" و "موختار توورباڵاگیر"، کوڕی مەحیەدین و خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ناوبراوان مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کران و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

وێنە: موختار و بەختیار توورباڵاگیر