زیندانی مەهاباد؛ ڕامین ڕامین بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:25 - 5 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین ڕامین" خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە شاری نەغەدە، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کراوە.

کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان، پاش کۆتایی لێپرسیەنەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕامین ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، وێڕای چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی و سەردار ڕامین"، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.