زیندانی ماکۆ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:47 - 1 جۆزەردان 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئارغا"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری "یۆڵاگەلدی" سەر بە شاری شووت، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ماکۆ ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی ئازاد کراوە.

محەممەد ئارغا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ماکۆ کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.