زیاتر لە ١٠ ئەنجومەنی ژینگەپارێز پشتیوانیان لەکانی بڵ کرد
15:57 - 13 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی رۆژی جیهانی \" زەمینی پاک\" رێگەی نێوان ئاوایی \"ناو\"ی سە بە سەوڵاوا ـ کانی بڵ لەلایەن لایەنگرانی ژینگە لە دوو ئوستانی کوردستان و ئیلام خاوێن کرایەوە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێوڕەسمی پاراستنی ژینگە سەبارەت بە پشتیوانی لەکانی بڵ لەسەر بانگهێشتی گرووپی فریاکەوتنی کانیاوی بڵ، بەڕێوە چوو.
لەو رێوڕەسمەدا بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان و لایەنگرانی ژینگە و دامەزراوە ژینگەپارێزەکان رێگەی نێوان ئاوایی ناو ـ کانی بڵ ـ ئاوایی هەجیج لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کراوەتەوە و بەشداران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە لەناو بردنی کانی بڵ یەک دەقە بێدەنگییان راگەیاندووە.
پاشان دکتور موختار هاشمی سەرپەرەستی گرووپی فریاکەوتنی کانی بڵ پارجە هۆنینەوەیەکی سەبارە بە فەوتانی کانیاوەکە پێشکەش کردووە.
لەو رێوەڕەسمەدا ئەنجومەنەکانی لاوانی سەوز ـ جوانڕۆ، بەلەدییەکانی سروشتی سنە، چرۆی روانسەر، ژیوای پاوە، کۆمەڵەی سەوزی سنە، چالاکانی لەیلاخی دێگولان، ئاژوانی کامیاران، ویەری نۆدشە، نەکەرۆزی سەقز و ئەنجومەنی چیای مەریوان و باینگان بەشدار بوون.
لەبەشێکی دیکەدا ژمارەیک لایەنگری ژینگە لەسەر کانی بڵ قسەیان کردووە و ئیسماعیل حەمیدی هونەرمەندی شاری نۆدشە سیاچەمانەی چڕیوە و دواتریش بەیاننامەیەک خوێندراوەتەوە.
لە دوایین سەردانی بەرپرسی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران بۆ ئوستانی کرماشان، زیاتر لە ٣٠ دامەزراوە و ناوەندی ژینگەپارێزی خوازیاری رزگارکردنی کانی بڵ ببوون.
شارەزایان لەو بارەیەوە ڕایان وایە، لەناوچوونی کانی بڵ لێکەوتەی نەرێنی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی بۆ سەر ناوچەکە دەبێت و لە ئەگەری ئاوگیری بەنداوی داریان، بووژاندنەوەو و رزگارکردنی کانی بڵ زۆر ئەستەم دەبێت.
دروستکردن و ئاوگیری بەنداوی دارییان خەسارێکی بەرچاو بە پێشینەی مێژوویی ـ فەرهەنگی ناوچەی هەورامان دەگەیەنێ و تەنانەت خەساری ئابووریش بە دوای خۆیدا دێنێت.
کانی بڵ ناوەکەی لە خودای بابلییەکان وەرگرتووە و لە زمانی یۆنانیدا بە واتەی خودای ئاوەکان دێت.
ئەو کانیاوە کە لە١٥ کیلۆمیتری شاری نودشە و سێ کیلومیتری ئاوایی مێژووی ـ مەزهەبی هەجیج هەڵکەوتووە لەهەر چرکەیەکدا سێ هەزار لیتر ئاوی هەیە و ئەو ئاوەش دڕژێتە رووباری سیروانەوە.