زیاتر لە 1500 پەنابەر گیانیان لەدەست داوە
19:42 - 12 رێبەندان 2711
كوردپا: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 1500 پەنابەر لە كاتی پەڕینەوە لە دەریای \"سپی\"یەوە بۆ ئورووپا خنكاون، یان بێسەر و شوێن بوون.
كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، لە ساڵی 2011دا زیاتر لە 1500 كەس لە كاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە دەریای سپی و گەیشتن بە ئورووپا خنكاون، یان بێ سەروشوێن بوون.
سیبیلا ویلكس وتەبێژی كۆمیسیۆنی پەنابەران وتی: ئەو رێژە گیان لەدەست دانە لە ساڵی 2006وە بەم لاوە بێ وێنە بووە.
ویلكس وتیشی: \"لە ساڵی 2011دا نزیك بە 58 هەزار پەنابەری رۆژهەڵاتی توانیویانە لە رێگای دەریای \"سپی\"یەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یۆنان، ئیتالیا و ماڵتا.
بەپێی دوایین ئامار لەم ماوەیەدا نزیك بە 7700 پەنابەری ئێرانی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئورووپایی كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا سۆئێد زورترین رێژەی پەنابەرانی ئێرانیی هەیە بە چەشنێك كەلە ساڵی 2010دا نزیك بە 3800 ئێرانی كە زۆربەیان هاووڵاتییانی كورد بوون داوای مافی پەنابەرییان لەو وڵاتە كردبوو.