زۆربەی كرێكارانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان
15:01 - 28 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: بارودۆخی كرێكاران لەئێران لە دۆخێكی قەیراناوی دایە بە چەشنێك كە دابین كردنی بژێویی رۆژانەیان بۆتە دڵەڕاوكێ و پەرۆشیی سەرەكیی ئەو چینە لە كۆمەڵگەی ئێران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە حاڵی حازردا زیاتر لە سەدا ٥٠ی هەقدەست و مووچەی كرێكاران لە كاروباری بێهداشتی و كرێخانوودا سەرف دەكرێت و بەم پێیە توانای كڕینی كەلوپەل و مادەی خۆراكیان نەماوە.
هەقدەستی مانگانەی كرێكاران بۆ ئەمساڵ ٦٠٨ هەزار تمەن دیاری کراوە.
بەوتەی بەرپرسی گشتیی كانوونی باڵای ئەنجومەنەكانی كار، توانای كڕینی كرێكاران ٧٣% دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و ئەوەش وای كردووە كە كرێكاران پیشەیەكی دیكەش بۆ خۆیان دەست نیشان بكەن.
هەواڵدەریی تەسنیم لەزاری رەحمەتوڵڵا پوورمووساوە بڵاوی كردۆتەوە، هەڵاوسانەكان وایكردووە كە زیاتر لە سەدا ٧٠ كرێكاران لەژێر هێڵی هەژاریدا بن.
حەشیمەتی كۆمەڵگەی كرێكاریی ئێران نزیك بە ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس خەمڵێندراوە.
پوور مووسا وێڕای رەخنەی لە دەوڵەتی تەدبیر و ئومید وتوویەتی: بەرپرسانی رێژەی هەڵاوسان ١٤% بۆ ١٧% رادەگەیەنن، بەڵام ئەوەی كە رۆژانە لەژیانی كرێكاراندا روو دەدات باس لە شتێكی دیكە دەكات.
ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی كردۆتەوە هەر یەك هەزارتمەنی ساڵی ١٣٨٤ ئێستاكە بایەخەكەی گەیشتۆتە ٢٧٣ تمەن واتە ٧٣% دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
بڵاو بوونەوەی ئەو ئامارانە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەی شۆرای باڵای كار بە مەبەستی دیاری كردنی حەقدەستی كرێكاران بۆ ساڵی ٩٤.
پاییزی ئەمساڵ فراكسیۆنی كریێكاران لە مەجلیس رایگەیاندبوو، بەپێی ئەو هەڵاوسانەی كە هەیە پێویستە حەقدەستی كرێكاران لە یەك ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن كەمتر نەبێت.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە كراون خەرجی بنەماڵەیەكی شارنشین بۆ ئەمساڵ بە ٢١ ملیۆن و ٨٦٤ هەزار تمەن خەمڵێندراوە كە بە بەراورد بەساڵی رابردوو یەك ملیۆن و ٢٦٦ هەزار تمەن چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.