زنجیرەیەکی مرۆیی بۆ پشتیوانی لە هەرێمی ئەهواز پێكهات+وێنە

13:31 - 15 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهوازی دژایەتی خۆیان لەگەڵ گۆڕینی رێڕەوی ئاوی كاروون بەرەو لای \"فەلاتی مەركەزی\"ی‌ئێران دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە سەدان هاووڵاتی ئەهوازی بە پێكهێنانی زەنجیرەی مرۆیی لە تەنیشت چۆمی كاروون، داوایان لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و بەتایبەت رێكخراوی \"فائۆ\" كرد، كە دژایەتیی خۆی سەبارەت بە ویشکاندنی ئاوی هەرێمی \"احواز\" دەببڕێت.

عەرەبەكانی خووزستان لەو خۆپیشاندانەدا بەڕێوەبردنی پڕۆژەی \" بەهەشت ئاباد\" بە مەبەستی راگواستنی ئاوی كاروون بۆ ئوستانی ئیسفەهانیان مەحكووم كردووە و ئەو هەوڵەیان بە كارەساتی مرۆیی و ژینگەیی لەو هەرێمەدا لەقەڵەم داوە.

دەوترێت كە ئەو پڕۆژەیە بە پشتیوانیی دەوڵەتی رۆحانی و فشاری بەرپرسانی ئوستانی ئیسفەهان خێرایی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی نووسراوە و دروشمی تایبەت بێزاریی خۆیان لە کار و کردەوەی نابەرپرسیارانەی دەوڵەتی ناوەندی، دەنگ و رەنگ و راگەیەنەكانی حكوومەتی ئێران دەربڕیوە.

گۆڕینی رێڕەوی ئاوی چۆمی كاروون، جەراحی، كەرخە و دز بۆتە هۆی ویشك بوونی سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی ئەهواز و هەروەها سەرهەڵدانی تۆفانی خۆڵ و پیسبوونی شاری ئەهواز.

بەوتەی چالاكانی ئەهوازی بە دەیان ئاوایی سەر بەو هەرێمە بە هۆی بێ‌ئیمكاناتی و نەبوونی ئاو چۆڵ كراون.
\"21899.jpg\"

\"21900.jpg\"

\"21901.jpg\"

\"21903.jpg\"

\"21904.jpg\"

\"21905.jpg\"

\"21907.jpg\"

\"21906.jpg\"