زمانی فارسی نابێته ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان
14:26 - 3 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: پێشنیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ په‌سندكردنی زمانی فارسی وه‌كوو ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان، له لایه‌ن ڕێكخراوی زانستی، فه‌رهه‌نگی و ته‌ربییه‌تی ناسراو به یونسكۆ (UNSCO)وه ره‌د كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ \"ئیرینا بۆكووا\" سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی بونیادی \"سه‌عدی\"، سه‌ید موحهممهدڕهزادهربهندی، پێشنیاری په‌سندكردنی زمانی فارسی وه‌كوو ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ناوبراو كردووه.
سه‌ید موحه‌ممه‌دڕه‌زا ده‌ربه‌ندی ڕایگه‌یاندبوو:\"پێویسته مه‌رجه‌كانی به‌نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی زمان له جیهان گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت\" و هاوكات پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبوو كه ده‌بێ مێژوو و شارستانییه‌تی زمان و ڕێژه‌ی وه‌رگێڕانی ناودارانی ئه‌و زمانه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بهكارهێنهرانیی، وه‌كوو مه‌رج بۆ په‌سندكردنی زمانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ له كاتی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ئێران، به ڵێنى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ی دابوو، به‌ڵام ئێستا باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگ كراوه و پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه كه پێشنیاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له مه‌ڕ په‌سندكردنی زمانی فارسی وه‌كوو ٨مین زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهان، له لایه‌ن یونسكۆوه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
تا ئێستا زمانه‌كانی ئینگلیسی، فه‌ڕانسه وی، ئیسپانيۆلى، ئاڵمانی، چینی، توركی و عه‌ره‌بی وه‌كوو ٨ زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان به فه‌رمی ناسراون.