زاگرۆس خودرو هەناسەی کۆتایی دەکێشێ

17:09 - 6 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە شیرکەتەکانی \"خودروسازی\" لە ئێران بە هۆی گوشار و کێشەی دارایی لە ئەنجامی گەمارۆکان داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش بێکاربوونی زۆربەی کرێکارانی یەکەی سەنعەتی زاگرۆس خودرۆ و تەنیا مانەوەی ٨٠ کرێکار، ئەو کارگەیە لە داخرانی فەرمی خۆی نزیک دەبێتەوە.

بەو شێوەیە، شیرکەتی کەرتی تایبەتی زاگرۆس خودرو، ئیدی هیچ کرێکارێکی نییە و چالاکی ٢٠ ساڵەی ئەو شیرکەتە بەرەو کۆتایی دەچێت.

کرێکارانی دەرکراو، وێڕای بێکار بوونیان لەو شیرکەتە بە هەواڵدەریی کاری ئیران،ئیلنایان ڕاگەیاندووە: ئێستا خاوەنداریەتی ئەو یەکەیە، دراوەتە خودروسازی نوێ و بەشێکی زۆری لە کەرستە و ماشین ئاڵاتەکانی کارگەی زاگرۆس خودروش فرۆشراوە.

ئەو کرێکارانە پرۆسەی داخرانی ئەو گارگەیان بۆ \"گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان\" و \"سیاسەتە هەموارکراوەکان\"دەگەڕێننەوە و بە نیسبەت ئەو ٤٠٠ کرێکارەی کە پاکانە حەسێبیان کردووە لەو شیرکەتە نیگەرانی جیددی خۆیان دەربڕیوە.

پێشتریش، یەکێک لە کرێکارە دامەزراوەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدریی تەسنیم، سکاڵای لە بێڕێزی، هات و هاوار و جنێودانی بەڕێوەبەرانی ناوخۆی ئەو کارگەی تۆمار کردبوو.

شیرکەتی سەنایع زاگرۆس خودرۆ کە لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، بە گونجاوی ٥٠ هەزار ماشین لەو ساڵەدا گەڵاڵە کراو و دارێژراوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژە تەنیا پێنج هەزار دەزگای خودڕۆ لە ساڵ دابەرهەم هێناوە.

گارگەی زاگرۆس خودڕۆ، لە بەخشی ئەشترینانی شاری بروجرد لە سێ ڕیانی بروجرد_مەلایەر_ نەهاوەند هەڵکەوتووە.