زانیار مورادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:08 - 10 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مورادی" کوڕی "جەلال"، خەڵکی گوندی "کێلە کەوو"ی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەر، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ‌بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە شارەکەکانی شاری دیواندەرە دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پاریزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.