زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

11:32 - 9 رەزبەر 2720

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان، ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنای زیاتر لە ٦١٦ کەس ڕاگەیاند.

"مەهدی محەممەدی" لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە هەر دوو کاتژمێر و نیودا هاووڵاتییەکی کرماشانی بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ١٠ هاووڵاتی لەو پارێزگایە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. ڕۆژی پێش ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرونا ٧ کەس بوون".

"مەهدی محەممەدی" سەرەڕای نیگەرانی لە ڕەوتی زۆربوونی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها نیگەرانیی خۆی لەمەڕ زۆربوونی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە دەربڕی و ڕایگەیاند: "ئاماری تووشبووان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە و هەنووکە تەختی نەخۆشخانەکان وڵامدەری ئەو ڕێژە لە تووشبووان نییە و وەکوو پێویست ناتوانین خزمەتگوزاریی دەرمانیی شیاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام بدەین".