رەوتی بەربڵاوی کۆچی خوێندەوارانی کوردستان بۆ شوێنەکانی دیکە
14:54 - 5 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: دواکەوتوویی ئابووری و پەرەنەسەندنی ئوستانی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی کە ٥٨ هەزار هاووڵاتیی کورد ئەو ئوستانە بەجێ بهێڵن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی مەیدانی لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ٥٨ هەزار هێزی مرۆیی ئوستانی کوردستانیان بە جێهێشتووە.
توێژینەوەکە دەری خستووە کە ساڵانە بە شێوەی نێوەنجی شەش هەزار کەس کە خاوەن بڕوانامە و شارەزای پیشەیی بوون لە ئوستانی کوردستان کۆچییان کردووە.
لەو بارەیەوە ڕاوێژکاریی ئابووری ئوستانداری کوردستان رایگەیاندووە، گەشە و پەرەسەندنی کوردستان جێگای رەزامەندی نیە و ئوستانیش لەو بوارەدا پلەیەکی باشی نیە.
بایزید مەردۆخی، کۆچ و روێشتنی کەسانی خوێندەواری بە جێگای نیگەرانی وەسف کردووە و باوەڕەشی وایە ئەو کۆچکردنە پێش بە رەوتی پەرەسەندنی ئوستانی کوردستان دەگرێت.
دانانی کەسی ناخۆجەیی لەو ئوستانەدا یەکێکی دیکە لەکێشەکانە کە سەرەڕای بەڵێنییەکانی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید، بەڵام هێشتا چارەسەر نەکراوە.
زۆربەی خاوەن بڕوانامە و خوێندەوارانی کوردستان بە هۆکاری دانەمەزراندن، هەڵاواردن و نەبوونی هەلی کار ڕوویان لەشوێنەکانی دیکەی ئێران کردووە.
خۆبواردن لەسەرمایەگوزاری و نەبوونی ناوەندی پیشەیی گەورە، رێژەی بێکاریی لەو ئوستانە بە بەروارد لەگەڵ شوێنەکانی دیکە زۆر زیاتر کردووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە کۆی گشتی ٨٥ کارگە لە کوردستان، ٣٠٠ کارگەیان بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.
کارناسانی کاروباری کوردستان لەو باوەڕدان، بێبەریی، خۆ بواردن لە سەرمایەگوزاری و ڕوانینی ئەمنیەتی ـ نیزامی بۆ سەر ئەو ناوچانە، لە هۆکارەکانی کۆچی هاووڵاتیان بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێرانن.