رەزایی: ئیزن نادەین كیشە بۆ سووریە، حیزبوڵڵا و حەماس درووست ببێت
13:50 - 28 رەزبەر 2711
كوردپا: جێگری كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام رایگەیاند، حكوومەتی ئێران بە هیچ شێوەیەك ئیزن نادات كە كێشە و ئاڵوزی بۆ حیزبوڵڵا، سووریە و حەماس بێتە پێش.
كاناڵی تلەویزیوونی ئەلمنار لە زاری موحسێن رەزاییەوە بڵاوی كردەوە، ئێمە ناهلێن دوستەكانمان تووشی كێشە و قەیران ببن و حەماس و دیمەشق و حیزبوڵڵای بە هێڵی سوور بۆ حكوومەتی تاران وەسف كرد.
رەزایی وتیشی: هەر سێ حیزبی بەعس و حیزبوڵڵا و حەماس بە دژبەرانی سەرەكیی ئیسرائیل دێنە ئەژمار و لە ریزی هەرە پێشەوەی ئاڵا هەڵگرانی ئیسلام بە دژی ئەو وڵاتەن.
لێدوانەكانی ئەو لێپرسراوەی حكوومەتی ئێران لە حاڵێكدایە كە زیاتر لە 7 مانگە خەڵكی نارازیی لە حكوومەتی بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریە، دەستیان داوەتە خۆپیشاندان، بەڵام لە هەمبەردا هێزەكانی ئەسەد زیاتر لە سێ هەزار كەسێان لێ كوشتوونە و ژمارەیەكی زۆریشیان دەستبەسەر كردووە.
خەڵكانی نارازی سووریە حكوومەتی ئێران بە هاوكار و یارمەتیدەری بەشار ئەسەد لە پێوەندیی سەركوتەكاندا تاوانبار دەكەن.
عەڵی خامنەیە رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە دوایین لێداونی لە كۆڕی خەڵكی كرماشاندا خۆپیشاندەرانی سووریەی بە ئاژاوەچی و تێك دەر لە قەڵەم دا.
حكوومەتەكانی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بەردەوام حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە پشتیوانی لە گرووپە میلیشیا توندرەوەكان لەقەڵەم داوە.
كاناڵی تلەویزیوونی ئەلمنار سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانە.