رێگریی هێزە نیزامییەکان لەبەڕێوەچوونی ریوڕەسمی نەورۆز، گرژیی لێکەوتەوە
16:20 - 2 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنی و نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەتی لە نەوسوود و پاوە، رێگرییان لە بەرێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی نەورۆز کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی هەینی، دوایین رۆژی ساڵی رابردووی هەتاوی، ژمارەیەک لە لاوانی کوردی خەڵکی نەوسوود لەمەیدانی مەولەویی ئەو شارەدا لە هەوڵی بەڕێوەبردنی ریوڕەسمی نەورۆز و هەڵکردنی ئاگردا بوون، کە لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان و مەئموورانی کەڵانتەرییەوە رێگرییان لێکرا.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەئموورانی حکوومەتی ئیسلامی، لەکاتی کۆبوونەوەی هاووڵاتییان لە گۆڕەپانی مەولەویدا بە مەبەستی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆزدا، هەوڵی بڵاوپێکردنیان بە هاووڵاتییانی مەدەنی و لاوانی ئەو شارە دا و بەو هۆیەوە تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریی ورد لەمەر تێکهەلچوون و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیاندا بڵاو نەبۆتەوە.
ئەمساڵیش سەرەڕای هەرەشەی ناوەندە ئەمنی و نیزامییەکان، هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رێوڕەسمەکانی نەورۆزیان بەڕێوە بردووە.
لە بەرەبەری جەژنی نەورۆزدا، حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بڵاوکردنەوی بەیاننامە، داوایان لە هاووڵاتییانی کورد کردبوو کە بە پێچەوانەی خواستی حکوومەتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی بەرین رێورەسمی نەورۆز و چوارشەممە سووری بەڕێوە ببەن.