رێگریی لەبەشداری کردنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان لەپیشانگای کتێبی تاران
14:14 - 20 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حکوومەتی ئیسلامی ئێران(رۆشنبیری) رێگەی نەداوە کەدەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی کوردستان بە ناونیشانی تایبەتی خۆیەوە بەشداریی لە پیشانگای کتێبی تاراندا بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بیست و هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری تاران بەڕێوە چوو و لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەت بە دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان نەدراوە.
جێگری کاروباری فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حکوومەتی ئێران هۆکاری ئەو رێگرییەی گەڕاندووەتەوە بۆ، وەرنەگرتنی مۆڵەت لەلایەن دەزگای چاپی کوردستان بۆ ژمارەیەک کتێبی پێوەندیدار بە مێژوی کورد و پێشەوایانی مەزهەبی سوننە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، بەڕێوەبەران و سەرپەرەستیارانی دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان رایەکی جیاوازییان و لەو باوەڕدان کە سەرجەم ناونیشانی کتێبەکان مۆڵەتییان بۆ وەرگیراوە.
دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان ٣٤ ساڵه لەشاری سنه له بواری چاپی کتێبی ئایینی و ئەدەبی و کولتووری کوردیدا چالاکی هەیە وهەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کتێبی لەو بوارانەدا لەچاپ داوە و پلەی یهکەمی چاپ و بڵاوکردنهوهی کتێبی لەرۆژئاوای ئێراندا بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
بەڕێوبەرانی پیشانگای کتێبی تاران رۆژی چوارەمی پیشانگاکەیان تەرخان کردبوو بۆ \"رۆژی رێزلێنان لە دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان\".
هەر لەو پێوەندییەدا داوا لەسەپەرستی بڵاوکراوەی کوردستان کرابوو بۆ وەرگرتنی خەڵات و رێزلێنان ئامادە بێت بەڵام بەڕێوەبەرانی دەزگای چاپی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی غورفە(ژوور) لەپیشانگاکەدا، ئەو بانگهێشت و رێزلێنانەیان رەت کردبوویەوە.
ئەم ناوەندە فەرهەنگییە هەتا ئێستا ١٥ جار لەپیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاراندا بهشداری کردووە.
سهرهڕای گوشار و رێگه پێ نهدان بۆ چاپی دهیان کتێبی کوردی و ئایینی، بەڵام بەو حاڵەشەوە بڵاوکراوەی کوردستان توانیویەتی له نێو ٥ ههزار دەزگای چاپ و بڵاو کراوەی ئێراندا پلەی١١٢ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بیست و هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری تاران بەڕێوە چوو و لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەت بە دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان نەدراوە.
جێگری کاروباری فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حکوومەتی ئێران هۆکاری ئەو رێگرییەی گەڕاندووەتەوە بۆ، وەرنەگرتنی مۆڵەت لەلایەن دەزگای چاپی کوردستان بۆ ژمارەیەک کتێبی پێوەندیدار بە مێژوی کورد و پێشەوایانی مەزهەبی سوننە.
وەزارەتی فەرهەنگ: هێندێ کتێبی تایبەت بە \"خولافای راشیدین\" لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان لەچاپ دراون، بەڵام مۆڵەتیان بۆ بەشداری کردن لە پیشانگاکەدا وەرنەگرتووە
وەزارەتی فەرهەنگ لەنامەیەکی تایبەتدا نووسیویەتی کە هێندێ کتێبی تایبەت بە \"خولافای راشیدین\" لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان لەچاپ دراون، بەڵام مۆڵەتیان بۆ بەشداری کردن لە پیشانگاکەدا وەرنەگرتووە.سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، بەڕێوەبەران و سەرپەرەستیارانی دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردستان رایەکی جیاوازییان و لەو باوەڕدان کە سەرجەم ناونیشانی کتێبەکان مۆڵەتییان بۆ وەرگیراوە.