رێگری کردن لە نمایش کردنی فیلمی باکوور، فستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی هەڵوەشاندەوە
21:12 - 25 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: سینەماکارانی فستیڤاڵی فیلمی ئەستەنبووڵ، بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیریی تورکیایان لەمەڕ سانسۆر و لابردنی فیلمێکی دیکیۆمێنتارییان بەناوەرۆکی \"خەباتکارانی کورد\" لەو فستیڤاڵەدا، مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو لە فستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ئیستانبووڵدا زیاتر لە ١٠٠ سینەماکاری تورکیا و بیانی، سەبارەت بە لابردنی (فیلمی باکوور) بۆ پیشاندان لە فستیڤاڵەکەدا، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو سینەماکارانە، ئامادەیی خۆیان بۆ بایکوت کردنی سی و چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئیستانبووڵ دەربڕی و دژایەتیی خۆیان لەگەڵ هەر چەشنە سانسۆر و دەستێوەردانێکی سیاسی لە بیاڤی هونەری و فەرهەنگیدا، مەحکووم کرد.
نوور بیلگە جیلان، براوەی خورمای زیڕینی فستیڤاڵی کەن، یەکێک لە سینەماکارانی پشتیوانی فیلمی باکوور بوو.
هاوکات لەگەڵ رێگری کردن لە نمایش کرانی فیلمی دیکیۆمنتاریی باکوور، هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی کردەوە، ٢٣ فیلمی دیکە بە شێوەی سەربەخۆ بریاریان داوە لە فستیڤاڵەکەدا بەشداری نەکەن و رکابەریی فیلمەکان لە بەشی نێوخۆیی، نێونەتەوەیی و دیکیۆمنتاریدا هەڵوەشاوەتەوە.
دەگوترێ میدیای ئەلکترۆنیی \"رادیکاڵ\" کە سپۆنسەری ماڵیی خەڵاتی تایبەتیی فستیڤاڵی ئیستانبووڵ بووە، خۆی لە پشتیوانیی فستیڤاڵەکە کشاندۆتەوە.
هەواڵدەریی بیبیسی لەو بارەیەوە لە زاری دەرهێنەرانی فیلمی باکوور رایانگەیاندووە، جگە لە فیلمەکەی خۆیان (فیلمی باکوور)، فیلمێکی دیکیۆمێنتاری و ٥ کورتە فیلمیش کە مۆلەتی بەشدارییان پێنەدرابوو، بۆ نمایشکران لە فستیڤاڵەکەدا رێگرییان لێنەکراوە.
فیلمی باکوور، لە دەرهێنانی جایان دمیرل و ئەرتغرۆل ئۆغلووبە، باس لە ژیان و خەباتی کچان و کوڕانی گریلای نێو پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و چەند وتوێژ و دیمانەی رێبەرانی ئەو حیزبەی لە قەندیل، تێدا گونجێندراوە.