رێژەی پاڵوێراوانی ژن بۆ مەجلیس رووی لە كەمی كردووە

20:11 - 12 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە كەش و هەوای ئێستای هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێراندا، دابەزینی ئاستی بەشداری ژنان بۆ نوێنەرایەتیی مەجلیس شتێكی بەرچاو و ئاشكرایە.

ماڵپەڕی \"خەبەر ئانلاین\" بڵاوی كردەوە، لە سەدا 33ی پاڵوێراوانی ژن بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە نیسبەت خوڵەكانی پێشوو، دابەزینی بە خوێەوە بینیوە.

نوێنەرانی ژنی خولی حەوتەمی مەجلیس 13 كەس بوون كە چی لە خولی هەشتەمی مەجلیسدا شایەتی بەشداری 8 ژن بووین.

زیاترین رێژەی بەشداربوونی ژنان لە مەجلیسدا دەگەرێتەوە بۆ خولی پێنجەم كە 14 ژن وەكوو نوێنەر بەشدار بوون.

لە دوای دیاری كردنی ژنێك وەكوو وەزیر لە دەوڵەتی ئەحمەدی نژاددا چاوەڕوان دەكرا پاڵوێراوانی ژنان بۆ مەجلیسی نۆیەم روو لە زیاد بوون بكات كە چی بە نیسبەت خولی پێشوو لە سەدا 33 دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.