رێژەی ئاگرگرتنی ژینگەی گوندەكانی مەریوان و سەوڵاوا گەیشتە ١٦٤ حاڵەت
15:14 - 22 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دیاردەی ئاگر تێبەردانی ژینگە و سروشتی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا بەردەوام روو لە زیادبوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠ی رەزبەر ژینگە و لەوەڕگەی گوندی \"دۆڵەبی\"ی سەر بە شاری مەریوان هەڵكەوتوو لەسەر سنوور ئاگری تێبەر دراوە و خەسارێكی زۆر بەو ژینگەیە گەیشتووە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دیاردەی ئاگردانی دارستان، ژینگە و سروشتی گوندەكانی دەوروبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا رووی لە زیاد بوون كردووە و بە بەردەوامی رووی داوە.
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە گڕگرتنی ژینگەی گوندی دۆڵبەی، رێژەی ئاگركەوتنەوەكان لەو دوو شاری مەریوان گەیشتۆتە ١٦٤ حاڵەت.
ئەگەری زۆرە رێژەی حاڵەتی ئاگر كەوتنەوەكان لەو رێژەیەش زیاتر بێت.