كرێكارانی كارگەی پەرریسی سنە دەستیان لەكار كێشاوە

19:29 - 23 رێبەندان 2711
كوردپا: كرێكارانی كارگەی پەرریسی سنە لە ئیعتراز بە وەرنەگرتنی مووچەی 9 مانگ، دەستیان لە كار كێشاوە.

ئیقباڵ رەزایی چالاكی كرێكاری لە سنە رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بازاڕی فرۆش و كەمیی كەلوپەلی سەرەتایی و هاوردەی كەلوپەلی دەرەكی ئەو كارگەیە لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو بۆتەوە.

ئەو چالاكە كرێكارییە وتیشی: بەشێكی بەرچاو لە كرێكارانی ئەو كارگە وەبەرهێنەرە نزیك بە 9 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی كردەوە، لەو پێوەندییەدا40 كرێكاری كارگەی چنین و رستنی پەرریسی سنە بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.