رۆژنامەی لیبراسیۆن: سانسۆری ئەدەبیات لە ئێران تەشەنەی سەندووە
20:03 - 8 خاکەلێوه 2712
كوردپا: رۆژنامەی لیبراسیۆن لە بابەتێكدا پڕژاوەتە سەر پرسی زیاد بوونی دیاردەی سانسۆری وەزراەتی ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامی ئێران لەسەر ئەدەبیات و لە چەند مانگی رابردوودا پێش بە چاپی زۆر بەرهەمی ئەدەبی گیراوە.
رادیۆ فەرانسی لە زاری نووسەرێكی ناوخۆی ئێرانەوە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاوی كردۆتەوە، لە رابردوودا وەزارەتی ئیرشاد هەوڵی دەدا بە سانسۆری بەشەكان كتێبەكان بە دڵخوازی ئەو ناوەندە چاپ و بڵاو بكرێنەوە، بەڵام ئێستا مەئموورانی سانسۆری وەزارەتی ئیرشاد لە هەوڵی ئەوە دان پێش بە بڵاو بوونەوەی پوختەی بەرهەمە ئەدەبییەكان بگرن.
بەپێی راپۆرتەكەی لیبراسیۆن، پاش زیاد بوونی زەخت و گوشار بۆ سەر بڵاوگە و چاپەمەنیە سەربەخۆكان، وەك زەخت و گوشاری ماڵی، ئیدی چاپەمەنییەكان ریسك ناكەن و بەو هۆیەش زۆرێك لە نووسەرانی لاو بۆ چاپی بەرهەمە ئەدەبییەكانیان لەگەڵ زۆر گرفت بەروڕوون.
بەڕای چالاكانی ئەدەبی لەناوخۆی ئێران، درێژەدان بە رەوتی سانسۆر و پێشگیری لە مۆڵەتی چاپ، داهاتووی ئەدەبیاتی ئێران رووبەڕووی وەستان و هەڵپەسیران دەكاتەوە