رویانیان: دووچەرخەی تایبەت بە ژنان/ دەبێ تایبەتمەندی ژنانەی هەبێت
15:17 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی ناوەندی بەڕێوەبەرێی هاتوچۆی حكوومەتی ئێران رایگەیاند، سەرقاڵی درووست كردنی دووچەرخە بۆ كەڵك وەرگرتنی ژنانین و دەبێ ئەو دووچەرخانە تایبەتمەندیی رێوشوێنی ژنانەی تێدا بەدی بكرێت.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری \"محەممەد رویانیان\"ەوە بڵاوی كردەوە، لە حاڵی ئیستادا كەڵك وەرگرتنی پیاوان لە دووچەرخە شتێكی یاساییە، بەڵام هەتا ئێستا یاساییەك بۆ كەڵك وەرگرتنی ژنان لە دووچەرخە نیە.
بە وتەی رویانیان، لە دوای درووست كردنی دووچەرخەی تایبەت ژنانیش دەتوانن ئەو كەرەسەیە بەكار بێنن.
كوبرا خەزعەلی لێپرسراوی شۆرای فەرهەنگی، كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، بەپێی پەسند كراوەكانی ئەم ناوەندە ژنان بۆیان نیە كەڵك لە دووچەرخەی پیاوان وەربگرن.
ئەو لێپرسراوە وتیشی داواكارییەكمان لەمەڕ ئیزن پێدان بە ژنان بە مەبەستی كەڵك وەرگرتن لە دووچەرخەی تایبەت، بە دەست گەیشتووە و ئێمەش سەرقاڵی تاوتوێ كردنی ئەو داواكارییەن.
لێپرسراوانی هاتوچۆی حكوومەتی ئيسلامیی ئێران لەو باوەڕە دان، كەڵك وەرگرتنی هاووڵاتییان لە دووچەرخە یارمەتی زۆر بە كەم كردنەوەی ترافیك و هەروەها باشتر بوونی كەش و هەوا دەكات.