رووداوەكەی بەندی٣٥٠ی ئێڤین لە زیندانی رەجایی شار دووپات بوویەوە
13:41 - 20 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: مەئموورانی گادری تایبەتی زیندانی رەجایی شاری كەرەج هێرشیان كردۆتە سەر زیندانیانی سیاسیی سالۆنی ١٢و وێڕای سووكایەتی، ژمارەیەک زیندانیان داوەتە بەر لێدان و چەند كەسێكیش بانگهێشتی بەشی لێكۆڵینەوەی \" بەندی سوپای پاسداران\" كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٩ی رەشەمە ساڵۆنی ١٢ و بەندی ٤ی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج كە تایبەت بە زیندانیانی سیاسییە شایەتی هێرش و بێرێزی هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوو.
زانیار و لوقمان مورادی لەو زیندانیانە بوون كە لەلایەن هێزەكانی نێو زیندانەوە هێرشیان كراوەتە سەر و دواتریش بە مەبەستی لێكۆڵینەوە بردراونەتە بەندی سوپای پاسداران.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە، هێزە تایبەتیەكانی نێو زیندانی رەجایی شار بە بێهیچ پاساو و بیانوویەک ویستوویانە چەندین زیندانیی سیاسی بۆ وێنە، شاهرۆخ زەمانی، حێشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، خالد حەردانی، ئەرژەنگ داودی، ساڵح كۆهەندڵ، رەسووڵ بوداغی، زانیار و لوقمان مورادی و ... لەگەڵ خۆیان بۆ بەشی لێكۆڵینەوەی بەندی سوپا ببەن.
بەندی ئیتلاعات لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە ( بەندی ٨ی سوپای پاسداران) ناسراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو حێشمەتوڵڵاتەبەرزەدی یەكێک لەو زیندانیانە بووە كە خۆڕاگریی كردووە و لەهەمبەر ئەو بێرێزیانەدا وتوویەت: \" ئێوە چەندین ساڵە ئێمەتان خستۆتە زیندانەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین زۆرداری قەبووڵ بكەین.
زانیار و لوقمان مورادی لە مانگی گەلاوێژ و رەزبەری ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر لەساڵی ١٣٨٩ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای \"ئینقلاب\"ی تارانەوە بە تاوانی \"محارب و مفسد فی الارض\" حوكمی ئیعدامیان بەسەر سەپا.
سەرچاوەکە ناو زیندانی رەجایی شار باسی لەوەش كرد، زیندانیانی سیاسیی پاش ئەوەی چوونەتە هەواخوری لەلایەن بەحرێنی بەرپرسی حەراسەت، زولفی فەرماندەی هێزی ئینتزامی ناو زیندان و مەردانی و هەمدی بەرپرس و جێگری گرتووخانەی رەجایی شار دەرگای هەواخوریان لەسەر داخراوە و دەستیان بە پشكینینی كەلوپەلی زیندانیانی سالونی ١٢ و بەندی ٤ كردووە.
زیندانیانی سیاسی ئەو كارەی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاریان بە نەشیاو لەقەڵەم داوە و وتووشیانە ئەگەر بێت ئەو كارانە دووپات ببێتەوە مانگرتنی گشتیی رادەگەیەنن.
مانگی خاكەلێوەی ئەمسالیش هێزەكانی گادری تایبت و سوپای پاسداران بە بیانووی پشكنینی ژووری زیندانیانی سیاسیی هێرشیان كردبوویە سەر بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین و بەو هۆیە زیاتر لە ٣٠ بریندار كرابوون.
دوو كەس لەو بریندارانە محەممەد سەدیق كەبوودوەند بەرپرسی زیندانی كراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و سمكۆ خلقەتی زیندانیی سیاسی بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٩ی رەشەمە ساڵۆنی ١٢ و بەندی ٤ی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج كە تایبەت بە زیندانیانی سیاسییە شایەتی هێرش و بێرێزی هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوو.
زانیار و لوقمان مورادی لەو زیندانیانە بوون كە لەلایەن هێزەكانی نێو زیندانەوە هێرشیان كراوەتە سەر و دواتریش بە مەبەستی لێكۆڵینەوە بردراونەتە بەندی سوپای پاسداران.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە، هێزە تایبەتیەكانی نێو زیندانی رەجایی شار بە بێهیچ پاساو و بیانوویەک ویستوویانە چەندین زیندانیی سیاسی بۆ وێنە، شاهرۆخ زەمانی، حێشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، خالد حەردانی، ئەرژەنگ داودی، ساڵح كۆهەندڵ، رەسووڵ بوداغی، زانیار و لوقمان مورادی و ... لەگەڵ خۆیان بۆ بەشی لێكۆڵینەوەی بەندی سوپا ببەن.
بەندی ئیتلاعات لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە ( بەندی ٨ی سوپای پاسداران) ناسراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو حێشمەتوڵڵاتەبەرزەدی یەكێک لەو زیندانیانە بووە كە خۆڕاگریی كردووە و لەهەمبەر ئەو بێرێزیانەدا وتوویەت: \" ئێوە چەندین ساڵە ئێمەتان خستۆتە زیندانەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین زۆرداری قەبووڵ بكەین.
زانیار و لوقمان مورادی لەساڵی ١٣٨٩ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای \"ئینقلاب\"ی تارانەوە بە تاوانی \"محارب و مفسد فی الارض\" حوكمی ئیعدامیان بەسەر سەپا
سەرەڕای خۆراگری زیندانیان لە ئەنجامدا هێزەكانی گاردی تایبەت بە زۆرە ملی سێزیندانی سیاسییان بەناوەكانی رەسوول بوداقی، زانیار و لوقمان مورادی بۆ بەشی لێكۆڵینەوە و پشكنینی ناو زیندان بردووە.زانیار و لوقمان مورادی لە مانگی گەلاوێژ و رەزبەری ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر لەساڵی ١٣٨٩ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای \"ئینقلاب\"ی تارانەوە بە تاوانی \"محارب و مفسد فی الارض\" حوكمی ئیعدامیان بەسەر سەپا.