راکەر(دوندە)ێکی خەڵکی سۆنقوڕ بوو بە قارەمانی ئاسیا
14:10 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: راکەر(دوندە)ێکی خەڵکی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان لە پێشبڕکێی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا قارەمانێتی بەدەست هێنا.
هەواڵدەریی \"ئیرنا\" بڵاوی کردەوە، \"حوسێن کەیهانی\" لە کێبڕکێیەکانی \"راکردن\"ی رۆژئاوای ئاسیا کەلە شاری \"دوبەی\" پایتەختی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوە چوو، لە راکردنی خێرای ٣ هەزار میتر پلەی یەکەم و لە هەزار و ٥٠٠ میتریشدا توانی پلەی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
رۆژی یەکشەممە ئەو ٢ وەرزشکارە لەلایەن وەرزشکاران و خەڵکی شاری سونقوڕ و بە ئامادە بوونی \"نوێنەری شاری سونقوڕ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی\" لە رێوڕەسمێکدا پێشوازییان لێکرا.
هەواڵدەریی \"ئیرنا\" بڵاوی کردەوە، \"حوسێن کەیهانی\" لە کێبڕکێیەکانی \"راکردن\"ی رۆژئاوای ئاسیا کەلە شاری \"دوبەی\" پایتەختی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوە چوو، لە راکردنی خێرای ٣ هەزار میتر پلەی یەکەم و لە هەزار و ٥٠٠ میتریشدا توانی پلەی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
حوسێن کەیهانی
هەروەها لەلایەکی دیکەوشەوە، \"مورتەزا نازمی\" وەرزشکارێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە رشتەی هاویشتنی \"نێزە\"دا توانی پلەی شەشەمی ئەو خولە لە یارییەکان بەدەست بێنێت.رۆژی یەکشەممە ئەو ٢ وەرزشکارە لەلایەن وەرزشکاران و خەڵکی شاری سونقوڕ و بە ئامادە بوونی \"نوێنەری شاری سونقوڕ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی\" لە رێوڕەسمێکدا پێشوازییان لێکرا.