راپۆرت/ پێکهاتنی دەوڵەتی خودموختار لە کوردستانی سووریـە + وتووێــژ
16:16 - 1 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سیاسەت و بەرنامەکانی یەکییەتیی دێمۆکراتیکی کوردستان لە سووریە، نیگەرانی لای چالاکانی کورد دروست کردووە.
لە ململانێی سیاسی و بارودۆخی نێوخۆیی وڵاتی سووریە و رووانگە نێونەتەوەییەکان لەمەڕ داهاتووی ئەو وڵاتەو هەروەها سەرکۆماری داهاتووی، حیزبی پەیەدەی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریە، گەڵاڵەی خودموختاریی بڵاو کردەوە.
یەکیەتی دێمۆکراتیکی کوردستانی سووریە بە بەهێزترین حیزب لە رۆژئاوای کوردستان دێتە ئەژمار کە بە گەلاڵەیەکی ٦٠ ماددەییەوە بۆ یاسای ئیداری، حکوومەتێکی ناوچەیی لە رۆژئاوای کوردستان پێک دێنن.
ئەم حیزبە بە پاشەکشە پێکردنی \"بەرەی ئەلنەسر\" لە ناوچە کوردنشینەکانی \"سەرێکانی\"ی وڵاتی سووریە کۆمەڵێک دەسکەوت و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و هاوکات دەستبەسەر کردنی ئەمیری ئەلنەسر لەلایەن ئەو حیزبەوە، ئازادکرانی٣٠٠ زیندانیی کوردی لێکەوتەوە.
وردەکارییەکانی گەلاڵەی خودموختاری لە کوردستانی سووریە
دەوڵەتی پێشنیار کراوی PYD ٢١ وەزارەت لە خۆ دەگرێت و وەزیرەکانی لە مەجلیسێکدا کە بەو بۆنەیەوە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، دەستنیشان دەکرێن، هەڵبژاردن و زمانی فەرمیی لە ناوچە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کوردی و عەرەبی دەبێت و هاوکات تەواویەتی خاکی وڵاتی سووریە بە مەرجی سەقامگیریی نیزامی و دێمۆکراتیک و فیدڕاڵی پارێزراو دەمێنێتەوە.
ئەو یاسایە شاری قامیشلووی وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە و هاوکات جۆری ئاڵا و سروودی نەتەوەیی بەپێی یاسا دیاری دەکرێت.
مافی مرۆڤ، نەوت، ژن و بنەماڵە، بەرگری، دادگا و وڵات بە گرینگترین وەزارەتخانەکانی حکوومەتی خودموختاری رۆژئاوای کوردستان دادەنرێن.
بڵاوبوونەوەی ئەم گەلاڵەیە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستا \"ساڵح موسلێم\" هاوسەرۆکی پەیەدە پێکهاتنی دەوڵەتی خودموختاری لە رۆژئاوای کوردستان رەت کردبوویەوە و رایگەیاندبوو کە ئامانجی حیزبەکەی پێکهێنانی \"خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکراتیک\" لە رۆژئاوای کوردستانە.
پەیەدە لەگەڵ شۆرای نیشتمانیی کوردەکانی سووریە بە تایبەت حیزبی \"ئەلپارتی\" لە ململانێ دایە و بە بەردەوامی یەکترین بە سەرچاوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان تاوانبار دەکەن.
ئەلپارتی کە بە یەکێک لە حیزبە سەرەکییەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەژمار دەکرێت کەلە ژێر چاوەدێریی \"عەبدولحەکیم بەشار\" کەسی نزیک بە حیزبی بارزانی \"پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق\" بەڕێوە دەچێت.
کێشەکانی رۆژئاوای کوردستان لەچی دایە؟
چالاکێکی ناسراوی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە پێکهاتنی حکوومەتی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی سووریە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هەتا ئێستا هەڵوێستێکی تایبەت و دیاری کراو لە پەیوەندییەدا دەرنەبڕدراوە و نابێ لەبیر بکەین کە لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا پەیەدە بوونی نییە.
ئەو چالاکە سیاسییە، ئیدیعای حیزبی پەیەدەی سەربە پەکەکەی لەمەڕ ئازاد کرانی بەشی زۆرینەی رۆژئاوای کوردستانی بە ناڕاست لەقەڵەم داو گوتی کە هەر ئێستا لە شاری قامیشلوو ئیدارەجات و ناوەندەکانی حکوومەتی بەعس کارەکانی ئەو شارە بەڕێوە دەبەن و لە راستیشدا ئەم دۆخەی ئێستای کوردستانی سووریە جۆرێک رەزامەندیی حکوومەتی بەشار ئەسەد بۆ پەکەکە و لقەکانی سەربەو حیزبەیە کە بەهاوکاریی ئێران، رووسیە و حیزبوڵڵای لوبنان بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا مامۆستایەکی زانکۆ، بڵاوبوونەوەی گەلاڵەی خودموختاریی کوردستانی سووریەی بەبێ کۆدەنگیی سیاسی حیزب و کوردەکانی سووریەی دایە قەڵەم و رایگەیاند کە ئەو گەڵاڵەیە هەتا ئێستا لەلایەن حیزبی \"ئەلپارتی\"ـیەوە بە فەرمی تەئید نەکراوە.
ئەو کارناسەی کاروباری سووریە ئاماژەی بەوەش کرد کە رەنگە سیاسەت و کردەوەکانی پەیەدە بارودۆخی هەنووکەیی لە رۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت، بەڵام نابێ کوردەکان بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەشەڕی ناوخۆیی مەزهەبی و عەشیرەیی لە سووریە بدەن.
هەڵوێست و پەرچەکردار بە پێکهاتنی دەوڵەتی خودموختار
وتەکانی یەکێک لەو دوو چالاکە وکردە لە کاتێک دایە کە شەوی رابردوو بەرپرسی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئازادی سووریە بە یەکێک لە تەلەفزیۆنییەکانی تورکیەی راگەیاندووە کە ئەرتەشی ئازاد لەگەڵ بەرنامە و گەلاڵەکانی یەکیەتیی دێمۆکراتیکی کورد دژایەتی دەکات.
سەلیم ئیدریس رایگەندبوو کە سووریە وڵاتێکی یەکپارچەیە و لەم حاڵەتەدا هەلپەرستی دروست و رێگە پێدراو نییە.
هەروەها دەوڵەتی تورکیەش سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی تورکیە پەرچەکرداری نواندووە و لەو پەیوەندییەدا حەفتەی رابردوو دانیشتنێکی نائاسایی لەلایەن سەرکۆمار ئەو وڵاتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی و نیزامی بەرێوەچوو. ئەرتەشی تورکیە بەبیانووی تەقە کردنی هێزەکانی پەیەدە، بنەکە و بارەگاکانی ئەو حیزبەی لە دەوروبەری سرێکانی دابوویە بەر دەستڕێژ.
جێگری سەرۆکی حیزبی \"کۆماری خوازی گەڵ\" لە تورکیەش سەبارەت بە گەڵاڵە و ئامانجەکانی پەیەدە هەڵوێستی نیشان داو پێکهاتنی حکوومەتێکی خودموختاری لە باکووری سووریە بە زەنگێکی مەترسی بۆ دابەش بوونی خاکی ئەو وڵاتەی لە قەڵەم دا.
هەواڵەکانی سووریەش باس لەوە دەکەن کە دوابەدوای بەدیل گیرانی بەرپرسی گروپی جیهادیی \"ئەلنەسر\" لەلایەن کوردەکانەوە، گروپە سەلەفییەکان خۆیان بۆ ئەنفال کردنی هاووڵاتییانی کورد بەتایبەت ژن و منداڵەکان سازمان ئەدەن.
هەنووکە لە کوردستانی سووریە ٢ رەوتی سەرەکی \"یەکیەتیی دێمۆکراتیکی کورد\" بە سەرۆکایەتی \"ساڵح موسلم\" نزیک لە پەکەکە و حیزبی \"ئەلپارتی بە سەرۆکایەتیی \"عەبدولحەکیم بەشار\" نزیک لە پارتی دێکۆراتی کوردستانی ئێراق لە پـرۆسەی سیاسیدا رۆڵ دەبینن.
نزیک بە ٢٥% حەشیمەتی ٢٣ میلیۆنیی خەلکی سووریە، هاووڵاتییانی کورد پێکی دێنن.
لە ململانێی سیاسی و بارودۆخی نێوخۆیی وڵاتی سووریە و رووانگە نێونەتەوەییەکان لەمەڕ داهاتووی ئەو وڵاتەو هەروەها سەرکۆماری داهاتووی، حیزبی پەیەدەی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریە، گەڵاڵەی خودموختاریی بڵاو کردەوە.
یەکیەتی دێمۆکراتیکی کوردستانی سووریە بە بەهێزترین حیزب لە رۆژئاوای کوردستان دێتە ئەژمار کە بە گەلاڵەیەکی ٦٠ ماددەییەوە بۆ یاسای ئیداری، حکوومەتێکی ناوچەیی لە رۆژئاوای کوردستان پێک دێنن.
ئەم حیزبە بە پاشەکشە پێکردنی \"بەرەی ئەلنەسر\" لە ناوچە کوردنشینەکانی \"سەرێکانی\"ی وڵاتی سووریە کۆمەڵێک دەسکەوت و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و هاوکات دەستبەسەر کردنی ئەمیری ئەلنەسر لەلایەن ئەو حیزبەوە، ئازادکرانی٣٠٠ زیندانیی کوردی لێکەوتەوە.
وردەکارییەکانی گەلاڵەی خودموختاری لە کوردستانی سووریە
دەوڵەتی پێشنیار کراوی PYD ٢١ وەزارەت لە خۆ دەگرێت و وەزیرەکانی لە مەجلیسێکدا کە بەو بۆنەیەوە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، دەستنیشان دەکرێن، هەڵبژاردن و زمانی فەرمیی لە ناوچە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کوردی و عەرەبی دەبێت و هاوکات تەواویەتی خاکی وڵاتی سووریە بە مەرجی سەقامگیریی نیزامی و دێمۆکراتیک و فیدڕاڵی پارێزراو دەمێنێتەوە.
ئەو یاسایە شاری قامیشلووی وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە و هاوکات جۆری ئاڵا و سروودی نەتەوەیی بەپێی یاسا دیاری دەکرێت.
مافی مرۆڤ، نەوت، ژن و بنەماڵە، بەرگری، دادگا و وڵات بە گرینگترین وەزارەتخانەکانی حکوومەتی خودموختاری رۆژئاوای کوردستان دادەنرێن.
بڵاوبوونەوەی ئەم گەلاڵەیە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستا \"ساڵح موسلێم\" هاوسەرۆکی پەیەدە پێکهاتنی دەوڵەتی خودموختاری لە رۆژئاوای کوردستان رەت کردبوویەوە و رایگەیاندبوو کە ئامانجی حیزبەکەی پێکهێنانی \"خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکراتیک\" لە رۆژئاوای کوردستانە.
پەیەدە لەگەڵ شۆرای نیشتمانیی کوردەکانی سووریە بە تایبەت حیزبی \"ئەلپارتی\" لە ململانێ دایە و بە بەردەوامی یەکترین بە سەرچاوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان تاوانبار دەکەن.
ئەلپارتی کە بە یەکێک لە حیزبە سەرەکییەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەژمار دەکرێت کەلە ژێر چاوەدێریی \"عەبدولحەکیم بەشار\" کەسی نزیک بە حیزبی بارزانی \"پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق\" بەڕێوە دەچێت.
کێشەکانی رۆژئاوای کوردستان لەچی دایە؟
چالاکێکی ناسراوی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە پێکهاتنی حکوومەتی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی سووریە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هەتا ئێستا هەڵوێستێکی تایبەت و دیاری کراو لە پەیوەندییەدا دەرنەبڕدراوە و نابێ لەبیر بکەین کە لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا پەیەدە بوونی نییە.
سەلاح بەدرەدین،چالاکێکی ناسراوی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان
\"سەلاح بەدرەدین\" قۆناخی ئێستای سووریە بە قۆناخی خەبات بۆ رووخاندنی حکوومەتی \"بەشار ئەسەد\" وەسف کرد و رایگەیاند کە دابین بوونی مافی نەتەوەیی و سیاسیی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بەبێ لەبەرچاو گرتنی شۆڕشێکی سەرتاسەری و بەشداریی رەوت و حیزبەکانی دیکە، بەرەوڕووی کێشە و گرفتی جیددی دەبێتەوە.ئەو چالاکە سیاسییە، ئیدیعای حیزبی پەیەدەی سەربە پەکەکەی لەمەڕ ئازاد کرانی بەشی زۆرینەی رۆژئاوای کوردستانی بە ناڕاست لەقەڵەم داو گوتی کە هەر ئێستا لە شاری قامیشلوو ئیدارەجات و ناوەندەکانی حکوومەتی بەعس کارەکانی ئەو شارە بەڕێوە دەبەن و لە راستیشدا ئەم دۆخەی ئێستای کوردستانی سووریە جۆرێک رەزامەندیی حکوومەتی بەشار ئەسەد بۆ پەکەکە و لقەکانی سەربەو حیزبەیە کە بەهاوکاریی ئێران، رووسیە و حیزبوڵڵای لوبنان بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا مامۆستایەکی زانکۆ، بڵاوبوونەوەی گەلاڵەی خودموختاریی کوردستانی سووریەی بەبێ کۆدەنگیی سیاسی حیزب و کوردەکانی سووریەی دایە قەڵەم و رایگەیاند کە ئەو گەڵاڵەیە هەتا ئێستا لەلایەن حیزبی \"ئەلپارتی\"ـیەوە بە فەرمی تەئید نەکراوە.
سەربەست نەبی،کارناسی کاروباری سووریە
\"سەربەست نەبی\" لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی کوردپا، بارودۆخی ئێستای سووریەی بە شەڕی ناوخۆیی وەسف کرد و راگەیاند: من لەسەر ئەو باوەڕەم کە PYD لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵی سەرەکی هەیە، بەڵام لە بواری جوغرافیاییدا هەتا ئیستا نەیتوانیوە سەرجەم خاکی رۆژئاوای کوردستان ئازاد بکات.ئەو کارناسەی کاروباری سووریە ئاماژەی بەوەش کرد کە رەنگە سیاسەت و کردەوەکانی پەیەدە بارودۆخی هەنووکەیی لە رۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت، بەڵام نابێ کوردەکان بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەشەڕی ناوخۆیی مەزهەبی و عەشیرەیی لە سووریە بدەن.