راوێژكاری ئەحمەدی نژاد بە یەك ساڵ زیندانی و بێبەش بوون لە كاری چاپەمەنی حوكم درا
00:13 - 30 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: راوێژكاری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری چاپەمەنی لەلایەن دادگای كەیفەری پارێزگای تارانەوە بە 1 ساڵ زیندانی و 3 ساڵیش بێبەش بوون لە چالاكی چاپەمەنی حوكم درا.
عەلی ئەكبەر جەوانفكر بەرپرسی رۆژنامەی \"ایران\" و راوێژكاری مەحموود ئەحمەدی نژاد بە تاوانی بڵاوكردنەوەی بابەتی دژی رێوشوێنی ئیسلام و نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەك ساڵ زیندانی و 3 ساڵ بێبەش بوون لە كاری چاپەمەنی حوكم دراوە.
ماوەیەك لەمەوبەر رۆژنامەی \"ایران\" لە ژمارەیەكی خۆیدا بڵاڤوكێكی لەژێر ناوی خاتوونی1 بڵاو كردەوە.
لە خاتوونی 1 دا هاتبوو كە چارشێوی رەش هی سەردەمی ناسرەدین شایە و زیاتر ژنانی خوشگوزەران لە مەجلیسە ئەشرافییەكان كەڵكیان لێ وەردەگرت.
لقی 76 ی دادگای كەیفەریی پارێزگای تاران عەلی ئەكبەر جەوانفكر بەرپرسی رۆژنامەی دەوڵەتی ئێرانی بە تاوانی بڵاوكردنەوەی بابەتی دژی ئیسلام و نیزام بە 6 مانگ زیندانی و هەروەها 6 مانگیش بۆ بڵاو كردنەوەی وێنەی لێپرسراوانی حكوومەتی بە شێوەی گاڵتەجارانە حوكم داوە.
ناوبراو لە وتووێژێک لەگەڵ رٶژنامەی ئیعتماد کە رۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانان بڵاو کرایەوە بە توندی رەخنەی لە ریفۆرمخوازان گرت و لایەنگری لە ئەحمەدی نەژاد کرد.
رۆژنامەی ئیعتماد بە هۆی ئەو وتووێژەوە داخرا.