دەستبەسەریی ٨ پەنابەری کورد و ئێرانی لە تورکیە و مەترسیی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران

13:52 - 28 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای ئەوە کە ٨ پەنابەری ئێرانی کە لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کران، مەترسیی رادەست کردنەوەیان بۆ وڵاتی ئێران لە ئارا دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەشت کەس لە پەنابەرانی کورد و ئیرانی کە سێ کەسیان منداڵن، لە \"چەناقەڵا\"ی سەر بە شاری ئزمیر لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەم پەنا بەرانە ئەندامی حیزبە سیاسیەکانی کورد و ئێرانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسڵامیی ئێرانن و دیانەویست بەرەو وڵاتی یونان بچن.

ناوی ئەم پەنابەرانە \"سەعد ئەیوبی هاوڕێ لەگەڵ سێ منداڵی خۆی، رزگار ئەحمەدی، کەیوان موحەمەدی، قاسم موسەوی، مەسعود ئەسەدی راگەیەندراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد پەیوەندییان بە نوێنەرانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیی تورکیەوە کردووە و مەترسیی گیانیی ئەو پەنابەرانەیان بە کاربەدەستانی دەوڵتی تورکیە راگەیاندووە، بەڵام هەتا ئیستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

هاوکات ئەو پەنابەرانە داوایان لە لە هەموو چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ کردووە، کە لە سەر ئەم بابەتە هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ رێگری لە رادەست کردنەوەیان بۆحکوومەتی ئێران بگرن.