دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان

16:19 - 7 بانەمەڕ 2713
ئاژنسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ \"هاووڵاتییەکی مەریوانی بەناوی \" باقی جاوید\" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی کەریم لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: باقی جاید خەڵکی گوندی \"چاولکانی حاجی\"ی سەربە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە و کارمەندی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان پشکنیوە و هێندێک کەرەسەی شەخسیی ناوبراویشیان زەوت کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی \"باقی جاوێد \"، هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراویان رانەگەیاندووە.